بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیلانێکی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات کە بەغدا سەرقاڵی تەعریبکردنە لەناوچە جێناکۆکەکان.
ئەحمەد كانی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییە نیشتمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێشێلكردنی دەستور و دەركردنی یاسا بۆ تەعریبكردنی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان دەردەكات لە كاتێكدا كەركوك شاری هەموو پێكهاتەكانە.
ناوبراو وتیشی " داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین بەپەلە بێنە سەرهێڵ بۆ چارەسەركردنی ئەم فەرهەنگ و عەقڵییەتە، ئەگینا كارەساتی زۆر گەورەتر لە عێراق بەڕێوەیە، راستە ئەمڕۆ رووی لە هەرێمی كوردستانە، بەڵام بە دڵنیاییەوە سبەی رووی لە شوێنی دیكە دەكات".