زۆر گرنگ.. پلانێكی گەورەی ئەمەریكا بۆ كورد ئاشكرا بوو

باڵاترین ناوەندیی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا كار بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان ریفراندۆمی سڕ كردوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی باڵاترین ناوەندی بڕیار بەدەستی ئەمەریكا لە (كۆنگرێس) پرۆژەیەكی گرنگ تاوتوێ دەكات بۆ سەربەخۆیی كوردستان‌و بەم نزیكانە دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئەگەر ئەوپرۆژیە دەنگی زۆرینەی 435 نوێنەرەكەی ئەنجومەنی وەزیران‌و دواتریش لەكۆی 100 سیناتۆركەی ئەنجومەنی پیران دەنگی 51 سیناتۆر بەدەست بێنێت، دەبێتە پرۆژە یاسا‌و بەیەك ئیمزای دۆناڵد ترامپ، سەرۆك كۆماری ئەمەریكا، هەرێم دەكرێتە دەوڵەتی سەربەخۆ.

نمونەی ئەم جۆرە پرۆژەیە ساڵی 2008 روویدا كە بە پرۆژەیەكی هاوشێوە ئەمەریكا كۆسۆڤۆی كردە دەوڵەتی سەربەخۆ.
خستنەڕووی ئەم پرۆژەیە لەكاتێكدایە سەركردایەتی كورد ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانیان سڕ كردوە.

دەقی پڕۆژەکە لەسەر ماڵپەڕی ڕەسمی کۆنگرێسی ئەمەریکا

دەقی پڕۆژەکە بە PDF




PM:11:36:01/11/2017