ئاژانسى ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌نجامى شه‌ڕ و پێكدادان له‌سه‌ر سنوورى توركیا و هه‌رێمى كوردستان، چوار چه‌كدارى هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیا كوژراون و چوار گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستانیش،گیانیان له‌ده‌ست دا
ئاژانسى ڕۆیته‌رز لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی تورکیا بڵاویکردەوە "هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیا به پشتیوانى كۆپته‌ر، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سنوورى و به‌دواى گه‌ریلاكانى (PKK)دا گه‌ڕاون".
سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە زانیاریە هەواڵگریەکانی تورکیا، گومانیان كردووه گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه به‌ره‌و پارێزگاى هەکارى په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆیه هێرشه‌كه‌یان كردووه.
ئاژانسه‌کە له‌سه‌ر زارى سەرچاوە سەربازی و تەندروستیەکانی تورکیاوە ئەوەی ئاشکراکردووە كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى توركیا و گه‌ریلاكاندا دروست بووه و له‌ئه‌نجامدا "دوو سه‌ربازى توركى و دوو چه‌كدارى هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیا كوژراون و چوار گه‌ریلاش، گیانیان له‌ده‌ست داوه".