لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر كوڕی بەرپرسێكی پارتی پێكدەهێنرێت

میدیایەكی عیراقی بڵاویكردۆتەوە، كوڕی بەرپرسێكی پارتی، كە پلەی نەقیبی فڕۆكەوانی هەیە، بەهۆی بەشداریكردنی لە ریفراندۆمدا هەڵهاتووە و لەلایەن وەزارەتی بەرگری عیراقەوە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ سزادانی پێكدەهێنرێت.


ئەمڕۆ 2ی تشرینی دووەمی 2017، ماڵپەڕی جۆرنال نیوز بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی بەشداریكردنی لە پرۆسەی ریفراندۆم، ئەرشەنگ بابەكر زێباری، كوڕی بابەكر زێباری سوپاسالاری پێشووی عیراق هەڵهاتووە و كە پلەی نەقیبی فڕۆكەوانیی لە سوپای عیراقدا هەیە.

ماڵپەڕەكە نووسیویەتی "پێشتر ئەو كوڕەی بابەكر زێباری، لەسەر خەرجی وەزارەتی بەرگری عیراق نێردراوە بۆ بەریتانیا، بەمەبەستی تەواوكردنی خوێندنی فڕۆكەوانی".

ماڵپەڕەكە بەڵگەنامەیەكی وەزارەتی بەرگری عیراقی بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، بەهۆی هەڵهاتنی لە سوپا، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو كوڕەی بابەكر زێباری پێكدەهێنرێت.



PM:09:59:02/11/2017