ئەبو عیزرائیل كه یه‌كێكە له سه‌ركرده‌كانی كه‌تیبه‌ی "ئیمام عه‌لی"ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كێكی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكی بۆ کەناڵێک نمایش دەکات.
ئەیوب فالح ڕوبەیعی ناسراوە بە ئەبو عیزرائیل له ڤیدیۆیه‌كدا كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوبووه‌ته‌وه به چه‌كێكی جۆری(Fn-m249) كه چه‌كێكی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكییه ده‌رده‌كه‌وێت و باسی چه‌كه‌كه‌ی ده‌كات بۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری شەعبی و بۆ کەناڵێکی ئاسمانی نمایش دەکات.
پێشووتر ڤیدیۆیه‌كی ئه‌بو عیزرائیل بڵاوبووه‌وه كه چۆن ئاگر له جه‌سته‌ی چه‌كدارێكی داعش به‌رده‌دات و به‌مه‌ش ناوبراو وه‌كو تیرۆریستێك ناسێنرا و كه‌تیبه‌ی ئیمام عه‌لیی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی خۆی له‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بێبه‌ری كرد و به‌ڵێنیدا سزای توندی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت به‌ڵام ئه‌بو عیزرائیل به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی خۆی كاتێك كه له‌ناو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه.
هەروەها مانگی ڕابردوو لەلایەن هەندێک پەیجی سەر بە حەشدی شەعبیەوە هەواڵی کوژرانی ئەبو عیزرائیل، فەرماندەی حەشدی شەعبی بڵاوکرایەوە، دواتر هەواڵە ڕەت کرایەوە