عێراق سزاى گولـلەبارانكردنی بۆ فەرماندەیەكی سەربازیی دەركرد

بەپێی بەڵگەنامەیەكی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عێراق كە لەمیدیاكانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، سزای گولـلەبارانكردن بۆ فەریق روكن مەهدی غەراوی دەركراوە كە لەكاتی پەلامارەكەی حوزەیرانی 2014ی داعش بۆ سەر موسڵدا، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا بووە.


هەر بەپێی بەڵگەنامەكە بڕیاریشدراوە كە دەست بەسەر ماڵ و موڵكی غەراویدا بگیرێت، سەرچاوەیەكیش بە سایتی سۆمەرییەنیوزی راگەیاندووە كە ئێستا غەراوی لە هەولێرە.




AM:09:24:04/11/2017