ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی بودجه‌ی 2018وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق راست و دروستی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی عیراق له‌میدیاكانه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ره‌تكرده‌وه‌.


ئه‌میندارییه‌تی گشتی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات، ره‌شنوسی بودجه‌ی 2018 تاكو ئێستا له‌پرۆسه‌ی گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌سیفه‌تی كۆتایی و به‌مزوانه‌ ده‌نێرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.


راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌میدیاكانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی 2018 بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دورن له‌راستییه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌هیچ جۆرێك به‌رپرس نیه‌ له‌و زانیارییه‌ نادروستانه‌.





ئه‌م بابه‌ته 1527 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:32:04/11/2017