بافڵ تاڵەبانی سەردانی ئێران دەکات

لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بافڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی تاڵەبانی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی سپی کۆتایی هەفتەی رابردوو بافڵ تاڵەبنی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کورستان و سەرۆکی پێشووی عێراق بە سەردانێک گەیشتۆتە تاران.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە، بەپێی زانیارییەکانی سپی، مەبەست لەو سەردانە بۆ بەشداریکردن بووە لە پرسەی باوکی فەرماندەی قەرارگای قودس قاسمی سلێمانی، کە لەسەرەتای هەفتەی رابردوو کۆچی دوایی کرد.

تا ئێستا یەکێتی هیچ بابەتێکی لە میدیاکانەوە بلآونەکردۆتەوە کە کێ لە یەکێتی بەفەرمی و وەک نوێنەری یەکێتی بەسەردان گەیشتۆتە تاران بۆ بەشداریکردن لە پرسەکەدا.

بافڵ تاڵەبانی دوای بەشداریکردنی لە پرسەکەدا گەڕایەوە سلێمانی و ئەمڕۆ ٤ تشرینی دووەم بەشداری کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دەکات.

ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە باڵی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و، پارتی دیموکراتی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە داگیرکردنی کەرکوکدا لەلایەن حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکانەوە " خیانەتی " لێکردوون، ناوبراویش چەند جارێک لە میدیاکان ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کەسانی نزیکی بافڵ تاڵەبانی، باڵی کۆسرەت رەسوڵ بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بوونەتە پاشکۆی سیاسەتی پارتی و لەسایەی ئەو سیاسەتەدا کورد هەموو ناوچە جێناکۆکەکانی دۆڕاند.





PM:03:36:04/11/2017