خواردنی هێلکە بەدەرلەوەی چەندین سودی تەندروستی هەیە بەهەمان شێوە دەتوانی
بەکاری بهێنی لە بواری جوانکاریدا لەبەرئەوەی چەندین ماددەی خۆراکی تێدایە کە زۆر بەسودن
بۆ قژ و پێست، هەرەوەها دەتوانی سپێنەکەشی لەم بوارانەدا بەکار بهێنی :
1- ئەگەر دەتەوێت پێستت پاک ودرەوشاوە بێت ئەوا سپێنەی
هێلکە بەشێوەیە بەکار بهێنە"
- سپێنەی
هێلکەیەک
- نیوکەوچک
هەنگوین
- دوکەوچک
ئاوی لیمۆ
هەموو ئەم پێکهاتانە بەجوانی تێکەڵ بکە پاشان بیدە لەپێستت بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک
دواتر بەئاوبیشۆ.
2- بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە وەک دژە پیری:
سپێنەیەکی هێلکە بکەرە ناو دەفرێکەوە دواتر کەمێک ئاوی تێبکەو بەجوانی تێکی
بدە پاشان بیدە لەپێستت.
3- بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە بۆقژ:
چەند سپێنەیەکی هێلکە لەگەڵ ڕۆنی زەیتوندا تێکەڵ بکە و بیدە لەقژت بۆماوەی
١٠-٢٠ خولەک دواتر بەئاوی گەرم بیشۆ.ئەمەس دەبێتە هۆی بەهێزکردن قژهەروەها نەهێشتنی
کڕێش.
4- بەکارهێنانی سپینەی هێلکە وەک پاکەرەوە:
دەتوانی سپێنەی هێلکە بەکار بهێنی بۆ لێکردنەوەی چڵکی پێڵاو ،جانتا،جزدان،وەهەرشتێکی
کە دەتەوێت . تەنها سپێنەی هێلکەکەی لیبدە بە فلچە بیشۆرە ئەمەش دەبێتە هۆ نەهێشتنی
چڵکو پیسی لەسەر ئەو شتە.
سەرچاوە:Natural Remedies
وە:هە-ف