ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەدام حسێن ببینە

لە گرتەیەكدا كە پێشتر بڵاونەكراوەتەوە و كۆبونەوەیەكی نهێنی سەركردەكانی پێشووی عێراقە، سەدام حسێن باسی كۆماری ئیسلامی ئێران و خومەینی دەكات و هێرشیان دەكاتەسەر و باس لەوەشدەكات، كە خومەینی و ئێران پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا هەیە.

بەپێی گرتەكە كە تازە لە چەند ماڵپەڕێكی عێراقیدا بڵاوكراوەتەوە سەدام حسێن لەبەردەم سەركردەكانی عێراقدا بە دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێت"دەجالە، گومانلێكراو و نائیسلامین، ئێمە بە خومەینی دەڵێن كە دەجالی و بە خامنەیش دەڵێین كە بە پەیوەندییەكانت دەزانین، ئەزاین بە كێوە پەیوەستن خۆت و سەرۆك وەزیران".

سەدام حسێن هەر لە قسەكانیدا رەتیدەكاتەوە، كە خومەینی بەشداری سیاسەت نەكات و دەڵێت" دەوترێت پیاوێكی دینیە و دەستوەرناداتە سیاسەتەوە، ئەوە وەهمە، سیاسیە. خومەینی سیاسەت دەكات لە هەموو مەیدانێكدا لەگەڵ ئیسرائیلدا سیاسەت دەكات و بەبڕیاری ئەو چەكیان كڕی، بە بڕیاری ئەو رفێندراوە ئەمریكییەكان ئازاد كران بەرامبەر بە چەند ملیارێك، دەوێت پیاوە عێراقییەكان بكات بە جاسوس و ژنە عێراقییەكانیش بكات بە خزمەتكاری ژنە ئێرانییەكان لە تاران".






PM:10:39:04/11/2017