هەموو خێزانێک دەبێت ئەم قسانە بەمنداڵەکەی بڵێ


خێزان بەرپرسیارە لە پەروەردەکردنی منداڵ هەربۆیە پێویستە لەسەر دایکان و باوکان زۆر بەجوانی ئاگاداری منداڵەکانیان بن بەشێوەیەک هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکەن کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەسایەتی هەبێت لەداهاتودا .

ئەم چەند وتەیە هەموو خێزانێک دەبێت بەمنداڵەکەی بڵێ:

- منداڵ هەمیشە زوو خوە خراپەکان فێر دەبێت بۆیە بۆڕێگرتن لەم خوە خراپانە دەبێت پێی بڵێی ئێمە تۆمان زۆر خۆش دەوێت، زۆر دڵ خۆشین بە هەبونت دەتوانم بڵێم هەموو منداڵانی جیهانم بدەنێ من تەنها تۆهەڵدەبژێرم.

- هەمیشە بڵێ خۆشم دەوێت یاری لەگەڵ بکە لەباوشی بگرە و گفتۆگۆی لەگەڵ بکە ئەگەر پێویست بوو پاڵپشتی کێشەکانی بکە.

- هەرکات چویتە ژورەکەیەوە پێی بڵێ ژورەکەت زۆر خاوێنە، جێگاکەت کۆکراوەتەوە، جلەکانت چەندە بەجوانی ڕێک خستووە، ئەمەش هەستی هاندانی لا دروست دەکات.

- داوای لێبوردن لە منداڵکەت بکە پێی بڵێ هەموکەس شایەنی هەڵە کردنە ئەمەش والە منداڵکەت دەکات کە فێری ڕێزگرتن ببێت.

- هانی منداڵاکەت بدە کە نەترسێت ،لەبەرئەوەی شتێکی زۆر ئاشکرایە هەموو منداڵێک لەچەند شتێکی دیاری کراو دەترسێ هەمیشە پێی بڵێ من باوەڕم پێتە کە تۆ ناترسی.

- هەرکات کارێکی ئەنجامدا پێی بڵی من دەزانم تۆ زۆر بەخێرای ئەمکارە ئەنجام دەدەیت ئەمەش هەستی باوڕبەخۆبون لای منداڵەکەت دروست دەکات.

- ئەگەر منداڵەکات کەوت یاخود نەیتوانی کارێک ئەنجام بدات پێی بڵی هەموو کەسێک شایەنی شکستە باوەڕم بەوە هەیە کە تۆ دەتوانی ئەم کارە ئەنجام بدەی چونکە هەموو کەسە سەرکەوتووەکان یەکەم جار توشی شکست دەبن.

- هەمیشە پرسیار لەمنداڵەکەت بکە دەربارەی هەستەکانی و ئەوانەی کەلەژیانیدا ڕودەدەن. یاخود پێی بڵی دەتوانی پێم بڵێی ئەمرۆ چی فێربوی؟

- هەمیشە وشەی ئێمەبەکاربهێنە لەگەڵ منداڵەکانت بۆ نمونە بڵێ ئێمە دەچین بۆ سەیران ئەمەش وا لەمنداڵ دەکات کە هەست بەهەبونی خۆی بکات.

سەرچاوە: Bright Side

وە:هە-ف



PM:05:56:05/11/2017