بە وێنە .. بەرپرسێکی کۆمەڵی ئیسلامی دەستلەکاردەکێشێتەوە

بەرپرسێکی کۆمەڵی ئیسلامی کە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە دەست لە حیزبەکە دەکشێتەوەو، وەک ئەندامێکی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگا دەمێنێتەوە.

بەپێی نامەیەک کە دەست سپی کەوتووە و ئاراستەی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و لایەنەکانی تر و رای گشتی کراوە، فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز کە سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی بووەو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ٢٠ هەزار دەنگی هێناوەو، دواتریش سەرۆکی لیستی خزمەت بووە لە ئەنجومەنی پارێزگا، دەستلەکاردەکێشێتەوە.

لەو نامەیەدا فەیسەڵ ئیبراهیم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بە پێویستی نازانێت هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاشکرا بکات، بەڵام تەنها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ٣٠/١٠/٢٠١٧ ەوە چیتر پەیوەندی بەکۆمەڵی ئیسلامی یەوە نەماوەو وەک ئەندامێکی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگا دەمێنێتەوە.
دەقی نامەکە..



PM:07:50:05/11/2017