هونەرمەندێكی ناسراو کۆچی دواییکرد

ڕۆژی یەک شەممە هونەرمەندی عێراقی ریسان مەتەر لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی (القصر العینی) لە میسر کۆچی دوای کرد.

هونەرمەند محمد هاشم لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوێتی "خوات لەگەڵ ریسان مەتەر"

ریسان مەتەر توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووبوو، بەهۆی نەخۆشییەوە چووەتە نەخۆشخانەی (القصر العینی) لە میسر و بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان سەردانی دەکەن لەکاتی نەخۆش کەوتنیدا، هەروەها هونەرمەندان گلەیی و ڕەخنەیان بەرامبەر حکومەت دەربڕی بەهۆی پشتگوێخستنی هونەرمەند لەکاتی نەخۆشکەوتنیدا تا کۆچی دوای کرد.

ریسان مەتەر لە ساڵی ١٩٦٠ لەدایکبووە و  پەیمانگای نەوتی تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩٧٦ دا دەچێتە ناو دنیایی هونەر و دەست بە کاری شانۆ و سینەما و تیڤی دەکات، لەپاشاندا دەچێتە وڵاتی میسر و وەک هونەرمەندێکی دیار دەردەکەوێت و لە دراماکاندا ڕۆڵ دەبێت.



AM:10:59:06/11/2017