بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری دزیکردن ڕادەگەیەنێت

لەچوارچێوەی کارو چالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردودا چەندین تۆمەتبار بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی جۆراوجۆر دەستگیرکران.

- چوار تۆمەتبار دەستگیرکران بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تویتا-کامری.
- تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرب دەستگیرکراوە کە ھەستاوە بەدزینی ٣٥٠ ھەزار دۆلار (سێ دەفتەرونیو).
- دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ھەستاوە بەدزینی بڕێک پارە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا.
- دو تۆمەتباری دیکە دەستگیرکراون کە بەنیاز بون ئوتوبێل بدزن.
- چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون کە ھەستاون بەدزینی چەند ماتۆرسکیلێک.
- سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە چەند تاوانێکی دزیکردنیان لەچەند ماڵێک ئەنجامداوە.
- دو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە لەناو ھەیکەلی بینای تەواونەکراودا کەلوپەلی بیناکەیان دزیوە.
- دو ئافرەت لەناو بازاڕی سلێمانی دەستگیرکراون کە جانتاو موبایلی ئافرەتانیان دزیوە.
- ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب دەستگیر کراوە کە لەکاتی چارەسەرکردن‌و نەشتەرگەری منداڵەکەیدا موبایلی پزیشکەکەی دزیوە.



AM:11:09:06/11/2017