بە ڤیدیۆ.. مەحمود سەنگاوی هێرشدەکاتە سەر سەعدی پیرە

لەدوا دەرکەوتنی ڤیدیۆیدا مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی هێرشدەکاتە سەر سەعەدی پێرە و بە " درۆکردن " وەسفی دەکات. 

مەحمود سەنگاوی لە کۆڕێکی جەماوەریدا کە دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی رۆژی ٤ ی تشرینی دووەم سازکراوە، دەڵێت" من دوو ساڵە داوا دەکەم مەکتەبێکی سیاسی نوێ بۆ یەکێتی هەڵبژێردرێت".

لە درێژەی قسەکانیدا سەنگاوی وەلآمی لێدوانەکانی سەعدی پێرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی دەداتەوەو دەڵێت " درۆ دەکات ".

رۆژی ٤ تشرینی یەکەم سەرکردایەتی یەکێتی بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریان لەسەر گۆڕینی مەکتەبی سیاسی دا، لە ئەنجامی ئەو دەنگدانە زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەکەیان جێهشت.



PM:03:17:06/11/2017