ئەگەر دەتەوێت ببیت بەکەسێکی سەرکەوتوو ئەوا ئەم کارانە ئەنجام بدە


بەدەست هێنانی سەرکەوتن بۆ گەشتن بە ئامانجەکانمان خەونی هەموو کەسێکە.بۆیە ئەم خەونە لای هەندێک کەس زۆر قورسە وە بەپێچەوانەوە لای هەندێکی کە زۆر بەئاسانی دێتە دی، ئەمەش تەنها دەگەڕێتەوە بۆ چەند شتێکی ئاسان کە ئەگەر بزانی لەوانەیە بۆتۆش بەدەست هێنانی ئاسان بێت.

بۆیە ئەگەر دەتەوێت ببی بەکەسێکی سەرکەوتوو ئەوا ئەم کارانە ئەنجام بدە.

- هەرگیز نزیکی ئەوکەسانە مەکەوە کە نەگەتیڤانە بیر دەکەنەوە لەبەرئەوەی ئەوان هەرگیز پاڵپشتت نابن بۆ ئەنجامدانی کارەکانت هەرگیز هەستی هاندانت پێ نابەخشن هەر لەبەر ئەمەشە کەسە سەرکەوتووەکان هەرگیز نزیکی ئەم جۆرە کەسە نابنەوە.

- هیچ کارێک ئەنجام مەدە بەبێ دانانی پلان : کەسە سەرکەوتوەکان هەرگیز بەبی دانانی پلان هیچ کارێک ئەنجام نادەن، ئەگەر هاتو پلانەکانیشت سەرکەوتوو نەبوو ئەوا پلانی نوێ دابنێ.

- نیگەران مەبە بەو شتانەی کە ناتوانی کۆنترۆڵیان بکەی،هەمیشە بەلای شتێکدا بڕۆ کە توانای کۆنترۆڵ کردنت هەبێت.

- بۆڕابردوو مەژی: زۆربەی خەڵکی هەمیشە نیگەرانی ئەوشکستانەن کە لەڕابوردا ڕویداوە، وا لەڕابردوت بکە کە ببێت بە وانەیەک بۆ ئەوەی داهاتوتی پێ بونیاد بنێی.

- جەخت مەخەرە سەر ئەوشتانەی کە خەڵکی دیکە دەیکەن: تەنها جەخت لەسەرکۆتا ئامانجت بکەوە جەخت لەسەر کۆتا ئەنجامت بکەوە لەبەر ئەوەی ئەگەر جەختت خستە سەر کاری خەڵکی ئەوا وزەیەکی زۆر بەفیڕۆ دەدەی بێ ئەوەی سودی لێبینی، تەنها بڵێ من دەتوانم ببم بە باشترین ،من دەتوانم سەرکەوتوو بم ، من دەتوانم براوە بم.

سەرچاوە: Success insider

وە:هە-ف



PM:06:29:06/11/2017