خانمە گۆرانیبێژ و میوزیکژەنی کورد یەریڤان نورەدین، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.
وێنەکەی یەریڤان لەڕێگەی ئەکاونتی تایبەتیەوە بڵاوکراوەتەوە نوسیویەتی:
من هێشتا دەستم پێ نەکردوە
ژيان بريتيە لەو هێشتاييە
لەو هێشتاييەدا مرۆڤ دەست لەسەر ئازارەکەی دائەنێت و دەست بە بير کردنەوە ئەکات
لە نێوان دەست دانان لەسەر بير کردنەوەو
دەست دانان لەسەر برين
خزمايەتيەکی گەورە هەيە.
وێنەکەی یەریڤان دوای ئەوە دێت ناوبراو کێشی دابەزاندوە و هەوادارانیشی پێیان وایە زۆر گۆڕاوە.
یهریڤان نوری کە ئهكتهر و موزیكژهن و گۆرانیبیژە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١شاری سلێمانییە، له ماوهی رابردوو بۆ یهكهمجار كلیپێكی به ناوی" نهچوو" بڵاوكردهوه، سەرەتای کاری هونەریش لە زنجیرە درامای گەردەلولەوە دەرکەوتووە.