بە وێنە .. میلانیا ترامپ بەبێ مکیاژ دەردەکەوێت

میلانیا ترامپ هاوسەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەمجار وێنەیەکی بەبێ ئارایشت بلآودەکرێتەوە.

میلانیا کە ئێستا خانمی یەکەمی گەورەترین هیزی جیهانە،  لە ١٧ ساڵیەوە دەستی کردووە بە کاری نمایشی جلوبەرگ و سەرەتا لە بەرگی گۆڤارە جیهانییەکاندا دەرکەوت، هەروەها بە هۆی بەشداریکردنی لە نمایشەکانی جلوبەرگ لە ئیتالیاو رۆما، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.

میلانیا لە ساڵئ ١٩٩٨ لە نمایشێکی جلوبەرگدا لە نیویۆرک ترامپی ناسی، ئەو دەمە ترمپ لەگەڵ مارلا مابلس هاوسەربوون، ئەو دەمە میلانا رەتیکردەوە ژمارەی تەلەفونەکەی بدات بە ترامپ، هەر لەو کاتەوە پێش ئەوەی پەیوەندیەکەیان دەست پێبکات، وەک رۆژنامەی دەیلی مێلی بەریتانی بڵاویکردەوە، پەیوەندیەکە پچڕا، پێش دورستبوونی.

دواتر پەیوەندیان سەرلەنوێ لە ساڵی ١٩٩٩دا دروستبوەوەو لەساڵی ٢٠٠٥ دا ژیانی هاوسەریان پێکهێنا، دوای ساڵێک کوڕێكیان بوو ناویان نا "بارون".


AM:10:11:07/11/2017