نەوت بەرزترین نرخی تۆمار کرد
بەیانی ئەمڕۆ ٧ ی تشرینی دووەم نرخی نەوتی برنت و نەوتی خاو بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرزبوونەوەو هەموو سنورێکی شکاند.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەشێوەیەکی بەرچاو و بێ هاوتا بەرزبوەوەو خۆی گەیاند بە ٦٤ $ دۆلارو ٢٨ سەنت، لە کاتێکدا دوێنێ تەنها بە ٦٢ $ دۆلار و ٩٠ سەنت بوو.
هەروەها هاوشێوەی نەوتت برنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش بەرزبوەوە بۆ ٥٧ $ دۆلار و ٣٥ سەنت.
نرخی ئەمڕۆ بەرزترین نرخە کەنەوت ماوەی دوو ساڵیدا تۆماری کردبێت.
AM:10:51:07/11/2017