رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت " ئه‌و شكسته‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هات، شكستی ریفراندۆمه‌و هاوشێوه‌ی شكستی ساڵی حه‌فتاو پێنجه، ئه‌و شكسته‌ی ئێستا شكستی په‌نگخواردووی 25 ساڵی حوكمڕانیه".
لە دیدارێک کە لەگەڵ کەناڵی KNN سازیکردووە، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت " عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌رێمی كوردستان توشی شكستێك بووه كه هاوشێوه‌ی شكستی ساڵی حه‌فتاو پێنجه و به‌رهه‌می 25 ساڵ حكمومكڕانیه".
ناوبراو دەشڵێت" سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كانی كوردستان سیستمهكهیهتی، بۆیه ئێستا بۆ رزگاركردنی میلله‌ته‌كه‌مان سه‌رقاڵی دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانین".
رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان باس لەوە دەکات "ڕووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ئه‌و كێشه ململانێیانه‌ی كه له‌دوای شكستی حكومڕانی دوای چاره‌كه سهدەیهك به‌سه‌ر میللهتهكهمانداهات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له چه‌ندین وێستگه‌ی سیاسی‌دا تاقیكرده‌وه كه به سه‌دان ههورازو نشێوی هاته ڕێ به‌ڵام هه‌روه‌ك ئه‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه خۆرسكه مایه‌وه كه‌هه‌ر لهدورستبونیهوه بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بووه".
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرایده‌كات له‌گه‌ل هه‌مو ئه‌و داواكاریانه‌ی كردوومانه ئه‌گه‌ر نه‌هاتن به‌ده‌م داواكاریه‌كانمانه‌وه ئه‌وا پێشنازو رێگه‌ی تر هه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بیگرێته‌به‌ر.. له‌باره‌ی پشتیوانیه‌كانی شه‌قامیشه‌وه ده‌ڵێت" وه‌ك هه‌میشه خۆمان به پشتیوان‌و داكۆكیكاری داخوازییه‌كانی شه‌قام ده‌زانین".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كه ته‌نها له‌چوار چێوه‌ی بهیاننامهدایه رێكخه‌ری گشتی ده‌ڵێت "ئه‌وانه هه‌ڵوێستی سیاسین هه‌ڵوێستی سیاسیش ده‌بێته به‌رنامه و كار و كردار".
ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایدهگیهنێت، گۆڕان دژی شه‌ڕی ناوخۆ و دژی دوو ئیداره‌یی بووه هه‌میشه كاری بۆ یهكڕزی و پێكه‌وه‌كاركردن كردووه، ده‌شڵێت ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانه.