بزانن ئەگەر بەبرسێتی بخەوی چی بەسەر جەستە دێت


زۆرێک لە ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە ئەگەر بێتو نانی ئێواران نەخۆین یاخود بەبەرسێتی بخەوین ئەوا کێشی لەشمان دادەبەزێت بەڵام بەپێچەوانە ئەگەر بێتوو بەبرسێتی بخەوین چەندین کار بەسەر جەستەدا ڕودەدات ئەوانەش.

- کێشی لەشت زیاد دەبێت: لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە ئەوکەسانەی کە برسێتی دەخەون ڕێژەی شەکر لە لەشیاندا بەرز دەبێتەوە ئەمەش وادەکات کێشی لەشیان زیاد بێت، هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە بەباشیش خەویان لێنەکەوێت.

- وزەیەکی کەمترت دەست دەکەوێت: ڕەنگە وا بیرت کردبێتەوە کە لەش پێویستی بە وزە نەبێت لەکاتی خەوتندا بەڵام لەش ٢٤ کاتژمێر پێویستی بەوزە هەیە بۆ سوتاندنی کالۆری.

- بەپێی لێکۆڵەرەوانی ئەم بوارە ئەوەیان سەلماندوە کاتێک برسیت دەبێت سک داوای خواردنت لێدەکات ئەگەر هاتوو بەبرسێتی خۆت هێشتەوە ئەوا دەبێتە هۆی لاواز بونی مێشک.

- هەروەها لێکۆلەرەوەکان باسیان لەوەش کردووە کە دەبێت خۆت بەدور بگری لە ژەمی قورس دەبێت خواردنێک بخۆیت کە وزەیەکی باشت پێببەخشیت هەروەها ڕێژەیەکی باش پڕۆتین وڕیشاڵی تێدابێت بۆ ئەوەی لەش بتوانێت بەباشی لەکاتی خەوتندا کالۆری بسوتێنێت.

سەرچاوە:123 Health and Beauty

وە:هە-ف



PM:02:48:09/11/2017