موقتەدا سەدر ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفونیەکەی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئاشکرا دەکات

سەرکردەی دیاری عێراق‌و تەیاری سەدر ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئاشکرا دەکات و سووربوونی خۆی لەسەر هەڵوەشانەوەی ریفراندۆم دووپات دەکاتەوە.

نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر سەرکردەی تەوژمی سەدر لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەنجامدانی ریفراندۆم نا دەستوریەو دەبێت هەڵوبوەشێنرێتەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا سەدر داوا لە کورد دەکات لەگەڵ هەڵوەشانەوەی ریفراندۆم، پێویستە کورد پەبانەدبێت بە دەستوری عێراقەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا باس لە خراپی باری ئابووری هاوڵاتیان سەرجەم عێراق کراوە بە باشورو هەرێمی کوردستانیشەوە، سەدر جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە بارودۆخی عێراق بە بارێکی ئابوری زۆر خراپدا تێدەپەڕێت. 

ناوبراو داوای کردووە ژیانی هاوڵاتیانی هەموو عێڕاق دووربخرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان.

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بە موقتەدا سەدر سەرکردەی دیاری شیعە دەکات لەسەر پرسی ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان کرد. 



PM:08:55:09/11/2017