کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر گۆڕی مام جەلالەوە پەیامێکی ڕاگەیاند

كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشکرایکرد لەچەند رۆژی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەرێوەدەچێت و داواشی كرد كێشەكان بەگفتوگۆ چارەسەربكرێت.


ئەمڕۆ هەینی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەچلەی جەلال تاڵەبانی و لەسەر گۆڕەکەی كۆسرەت رەسوڵ ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند "كۆبوونەوەی  ئەنجوومەنی سەركردایەتی بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتییە"، داواشی كرد كێشەكان بەگفتوگۆ چارەسەربكرێت.

كۆسرەت رەسوڵ وتیشی "دەبێت یەكێتییەكان‌ و لایەنەكانی تریش چاو لەسیاسەتەكانی جەلال تاڵەبانی بكەن، بۆ چارەسەری كێشەكان‌و تێپەڕاندنی قەیرانەكان".

لەچەند رۆژی رابردوو كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی یەكێتی بەرێوەچوو، كە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری هەڵوەشانەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەسەندكرا، بەشێکی زۆر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ناڕازی بوون لەو بڕیارە.



PM:12:04:10/11/2017