لۆکە زاهیر بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
خانمە گۆرانیبێژی کورد، لۆکە زاھیر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلێکی نوێوە بڵاو کردەوە.
لۆکە چەند وێنەیەکی نوێی خۆی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا بڵاو کردەوە کە سەرنجی لایەنگرانی راکێشاوە.
لۆکە زاھیر کچە گۆرانیبێژی خەڵکی سلێمانییە و لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەرو بە یەکێک لە چالاکترین قوتابی دادەنرێت.
لە مناڵیەوە خولیای ھونەری گۆرانی وتن بووەو تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر دەستی ھەڵکەوت زاھیر دەست بەکارەکانی دەکات یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی کردوەوپێشوازیەکی زۆری لێکرا , لەساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لەھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی.
لۆکە ساڵی ڕابردوو لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێگەی فەرمی خۆی کردەوە و هەر لە ٢٠١٦دا ئەلبومێکی نوێی گۆرانی بڵاوکردەوە.
AM:10:29:11/11/2017