نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە
ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبونەوە کردووە وبەرمیلی لەسەرو ٦٣ دۆلار مامەڵە دەکرێت.
نرخی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئەمرۆ ١١/١١/٢٠١٧ لە بازاڕەکانی جیهان بە ٦٣ دۆلار و ٦٧سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٥٦ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە ٥٨ دۆلار.
AM:10:58:11/11/2017