بەیانی ئەمڕۆ کۆسرەت ڕەسوڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی فاروق و "سپی" دوایین زانیاری لەبارەی تەندروستییەوە بڵاودەکاتەوە".
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فاروقەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لەئێستادا باری تەندروستی کۆسرەت ڕەسوڵ ناجێگیرە و لەژێر چاودێری ووردی پزیشنەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت".
سەرچاوەکە ئەوەشی بۆ سپی ئاشکراکرد "بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە ناتوانرێت ببرێتە دەرەوەی وڵات و لەئێستادا بڕیاری تیمە پزیشکیەکە ئەوەیە لە نەخۆشخانەی فاروق بەردەوامی بە چارەسەرەکەی بدرێت".
ئەمڕۆ شەممە باری تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی تێکچووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فاروق.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی ١٩٥٢لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای کۆیە لەدایک بووە، لە ئێستادا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.