هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی عێراق کەوتەخوارەوە

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی عێراق، له‌ كاتی مه‌شق و راهێناندا كه‌وته‌خواره‌وه‌ و هه‌ر 7 كه‌س له‌ تاقمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌، گیانییان له‌ده‌ستدا.


لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ جۆری M17یه‌ و له‌ كاتی راهێنانی سه‌ربازی به‌ فڕۆكه‌وانان له‌ پارێزگای واستی باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.


به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ راهێنانی سه‌ربازی و له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی كوتی سه‌نته‌ری پارێزگای واست هه‌ڵفڕیوه‌ و به‌ هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.





ئه‌م بابه‌ته 435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:16:12/11/2017