بەوێنە .. پەرواز حسێن لە دوا دەرکەوتنیدا دەبێتە جێگای رەخنەی هەوادارانی

خانمە ئەستێرەی کوردی عەرەب ئایدڵ "پەرواز حوسێن"، بە جلێکی جیاوازەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، دەردەکەوێت و دەبێتە جێگای رەخنەی بەشێک لە هەوادارانی.

رۆژی ١١ی تشرینی دووەم  لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پەرواز حوسێن وێنەیەکی خۆی بە عەزیەیەکی جیاواز سنگ کراوەوە بڵاوکردەوە کە لەلای هەندێک لە فانەکانی وەسفی جوانییەکەی دەکەن و لەلای هەندێکی تریان رەخنەی لێدەگرن.

خانمە گۆرانیبێژی کوردی عەرەب ئایدل کە لەساڵی ٢٠١٣ دەرکەوت و لە جیهانی عەرەبی و لەسەر ئاستی کوردستانیش ناسرا، لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٩ شاری قەڵادزێیە.



PM:07:58:12/11/2017