لەسەر نەوتی کەرکوک
عێراق گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر پرسی ناردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جیهان گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکات.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بە میدیاکانی عێراقی ڕایگەیاندووە " هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی توركی ئەنجام دەدرێت لەپێناو ئەوەی تەنها مامەڵە لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی و كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت لەڕووی كاروباری نەوتەوە، هاوكات توركیاش خواستی نیشانداوە بۆ هەماهەنگی كردن لەگەڵ عیراق و وەزارەتی نەوت".

ناوبراو ئاشكرای کرد بەبڕیاری وەزارەتەكەیان لەئێستادا هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی باكورەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە ڕاگیراوە. 

 لەدوای داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، سەرلەنوێ کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک کەوتەوە ژێر کۆنترۆڵی عێراق و لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دەیەوێت لە ڕێگای بۆریەوە نەوت رەوانەی ئێران بکات و لەوەتەی کەرکوکیش کۆنترۆڵکراوەتەوە عێراق پەلە لە تەواوکردنی ئەو بۆریانە دەکات. 



PM:08:17:12/11/2017