بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی و هەڵبجەی هەژاند ( نوێکراوەتەوە )
کاتژمێر ٩:٢٠ ئەمشەو ١٢ تشرینی دووەم بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی هەژاند.
بەپێی پێوەری رێختەر ٤ پلە بووە و زۆربەی شارەکانی باشووری کوردستانی گرتۆتەوەو لەشارەکانی عێراقیشەوە هەستی پێکراوە.
پێش ئەم بوومەلەرزەیە سەرەتا لە هەڵبجە کاتژمێر ٨:٣٠ بوومەلەرزەیەکی سووک روویدا، دواتر لە ٩:١٨ بەبەهێزی روویدا، بوومەلەرزەی دووەمیان بەهێزتربووەو درزی لە هەندێک دیواری خانودا دروستکردووە.
پاش کەمێک لەو کاتە لە کاتژمێر ٩:٢٠ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە نێوان ٤-٥ لە سلێمانی روویدا.
هەروەها ئەو بوومەلەرزەیە شارەکانی رۆژهەلآتی کوردستان، سەربێل زەهاب و قەسری شیرنی بەتووندی لەراندۆتەوە.
ئەم بوومەرزەیە دوای بوومەلەرزەکەی شاری هەڵەبجە روویدا.
PM:09:28:12/11/2017