هێزی بوومەلەرزەکانی سلێمانی و هەلەبجە ئاشکرا کرا

سەنتەری بوومەلەرزەی ئەمەریکی رایگەیاند " گووڕی بوومەلەرزەکەی سلێمانی و هەڵبجە پلەی ٧،٢ رێختەر بووە.

 سەرەتا لە هەڵبجە کاتژمێر ٨:٣٠ بوومەلەرزەیەکی سووک روویدا، دواتر لە ٩:١٨ بەبەهێزی روویدا، بوومەلەرزەی دووەمیان بە‌هێزتربووەو درزی لە هەندێک دیواری خانودا دروستکردووە.

پاش کەمێک لەو کاتە لە کاتژمێر ٩:٢٠ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە نێوان ٤-٥ لە سلێمانی روویدا.

هەروەها ئەو بوومەلەرزەیە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەربێل زەهاب و قەسری شیرنی بەتووندی لەراندۆتەوە.

ئەم بوومەرزەیە دوای بوومەلەرزەکەی شاری هەڵەبجە روویدا.




PM:10:09:12/11/2017