نێچیرڤان بارزانی: مووچەیەکی دیکە دابەش دەکرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند حکومەتەى ئێستا خۆی کاتییە و تا ٨ مانگى تر کار دەکات وتیشی "لە دواى ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنى موچەیەکى تر دەکەین".


نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى حکومەت لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "ئێمە بەردەوام دەبین، لە دابەشکردنى موچە بەسەر فەرمانبەراندا و  لە دواى ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنى موچەیەکى تر دەکەن.

نێچیرڤان بارزانى سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەى حکومەت دروستکردنى حکومەتى کاتى ڕایگەیاند، " ئەم حکومەتەى ئێستا خۆی کاتییە و تا ٨ مانگى تر کار دەکات و دواتر دەبێت هەڵبژاردن بکرێت".

هەروەها ئەوەشی وت "لە دواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کاتى هەڵبژاردن دیاریدەکەین".

وتیشی "پرۆە یاسایی بودجەى ٢٠١٨ خراپترین ڕەشنوسی بودجى عێراقە و کۆمەڵێک دەستەواژەى تیادایە کە قەوارەى هەرێمى کوردستان هەڵدەوەشنێتەوە و هەرێم وەک پارێزگا ناو دەهێنێت  و ئەمەش دژ بە دەستوورە".

نێچیرڤان بارزانى  دەشڵێت "ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەى عێراقدا دانراوە بۆ هەرێمى کوردستان  تەنها بەشی فەرمانبەرانى یەک پارێزگا دەکات و حکومەتی  عێراق لەوەدا ڕاست ناکات کە دەڵێت موچەی هەرێم دەدەین".

نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگەیاند، بەمزوانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە و بڕیاریشە شاندێکى پارتى سەردانى گۆڕان بکات

سەرۆکى حکومەت ئەوەشی وت "کێشەکانمان لەگەڵ دانە غاز چارەسەر کراوە" ، وتیشی "بەمزوانە بە فەرمى وەڵامى دادگاى فیدڕاڵى عێراق دەدەینەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەوە چەندین جارە حکومەتى هەرێم داوادەکات دانوستان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەستپێبکات بەڵام تا ئێستا بەغدا ئامادە نیە دانوستان بکات.



PM:02:15:13/11/2017