هەڵمەتی دەرکردنی رۆناڵدۆ لە لایەن یاریزانانی ریال مەدریدەوە دەستیپێکرد



سایتێکی بە ناوبانگی ئیسپانیا بڵاوی کردۆتەوە، پێنج یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ دەرکردنی رۆنالدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید.
بە پێی هەواڵی سایتی دیارۆ گۆڵی ئیسپانی، هەریەکە لە ئەسینسیۆ و ئیسکۆ و ڤازکوێز و سیبایۆس و لۆرێنتی دەیانەوێت دژایەتیەکانی خۆیان بۆ رۆناڵدۆ دەستپێبکەن و لە هاوینی داهاتوو لە ریاڵ مەدرید دەری بکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆنالدۆ لە ١١ یاری لە خولی ئیسپانی تەنها ١ گۆڵی کردووەو ئەو یاریزانەش هەر یاریەک گۆڵ نەکات، رەخنە لە یاریزانە هاوڕێکانی دەگرێت بە تایبەت یاریزانە لاوەکان و بە یاریزانی بێ ئەزموونیان ناو دەبات.




PM:07:08:13/11/2017