بەپەلە .. نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی دەربەندیخان دەکەن

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی خەڵکی دەربەنیخان سەردانی ئەو شارە دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٤ تشرینی دووەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی دەربەندیخانیان کرد.

وا بڕیارە سەردانی قائیمقامیەتی شارەکەو چەند ماڵێکی بەرکەوتوانی بوومەلەرزەکە بکەن و ، سەردانی بەنداوی دەربەندیخانیش بکەن.

شەوی ١٢ ی تشرینی دووەم بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی سلێمانی و رۆژهەلآتی کوردستانی هەژاندو لە باشووری کوردستان دەربەندیخان و کەلار زۆرترین زەرەری گیانی و مادیان لێکەوت، لەدەربەندیخان ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.



AM:10:30:14/11/2017