وێنە...شارا بە ستایلێكی جیاواز دەركەوت

خانمە پێشكەشكاری ناسراو شارا ئیبراهیم بە ستایلێكی نوێوە دەردەكەوێت.


شارا پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێن ئارتی ٢، وێنەی نوێی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە کە بە ستایلێکی نوێ دەرکەوتوە و سەرنجی هەوادارانی راکێشاوە.


شارا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەی خۆی بە قژی درێژەوە بڵاوكردۆتەوە و هەوادرانیشی سەرسامی خۆیان بەو دەركەوتنەی دەربڕیوە.


شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایك بووە، لەئێستاشدا یەكێكە لە پێشەشكارە ناسراوەكان و لە كەناڵی (NRT2) پرۆگرامكی ئێواران پێشكەش دەكات.


ڕۆژی 15ی نیسان شارا بە "سپی" وت كە وازی لە ئێن ئاڕتی هێناوە، پاش وازهێنانیشی گرێبەستی لەگەڵ كەناڵی كوردماكس واژۆ كر و لەئێستادا لەو كەناڵە پێشكەشكارە.



AM:11:26:14/11/2017