یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەسی یەكەمی نیە!

لەپاش نەخۆشكەوتنی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەو حیزبە كەسی یەكەمی نیە.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی بووە كە لەپاش هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی سیاسی لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی‌و وازهێنانی بەرهەم ساڵح وەك جێگری دووەم یەكێتی، وەك كەسی یەكەمی ئەو حیزبە كاری دەكرد.

بەڵام پاش نەخۆشكەوتنی كۆسرەت رەسوڵ‌و جێبەجێ نەكردنی ئەركەكانی، بە كردەوە یەكێتی لەئێستادا كەسی یەكەمی نیە.



PM:12:23:14/11/2017