گەڕانەوەی عوسمان دیمبلی دوو مانگی تر دوادەکەوێت


گەڕانەوەی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە عوسمان دیمبلی دوو مانگی تر دوادەکەوێت و ئەو یاریزانە لەو ماوەیەکی کە بۆی دیاری کرابوو ناتوانێت بگەڕێتەوە.

دیمبلی لە یاری نێوان خیتافی و بەرشەلۆنە توشی پێکان هاتوو بەو هۆیەوە لە وڵاتی فینلەندا نەشتەرگەری بۆکراو ماوەیەکیش پێش ئێستا رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا بڵاویان کردەوە دیمبلی بۆ یاری کلاسیکۆ یاری دەکات.

بەلام ئەمرۆ رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە بڵاوکردەوەو ئاشکرای کردووە ئەو یاریزانە لە مانگی یەک دەتوانێت راهێنان لەگەڵ یاریزانانی یانەکەی بکات و چەند خولەکێکیش دەتوانێت یاری بکات، بەڵام بۆ مانگی دوو بە تەواوی ئامادە دەبێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.



PM:01:51:14/11/2017