سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پابه‌ندبوونی حكومه‌ته‌كه‌ی به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نیشانده‌دات.
دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق عەبادی لەسەر پرسی مووچە رایگەیاند" دوپاتیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی به‌غدا پابه‌نده به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
لە درێژەی قسەکانیدا کە لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا سازیکرد وتیشی " دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌و رێكه‌وتنه په‌شیمان بووه‌وه له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان، هه‌نگاوی خۆمان دهگرینهبهرو تا هه‌تایه هه‌تایه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌رێم ناكه‌ین".
عەبادی لەسەر نرخی نەوت پێیوایە هێشتا لە ئاستی پێویستدا نییە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی هێرشەکانی هیزە عێراقییەکان بۆ سەر چەکدارانی داعش وتی" هێزه ئه‌منییه‌كان لهمادهباشیدان بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی سنووری پارێزگای ئه‌نبار، به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ی جه‌زیره، كه له‌ساڵی 2003ه‌وه حكومه‌ت ده‌ست پێنه‌گه‌یشتووه".