لە خورماتوو لەنێو خودی چەکدارانی حەشدی شەعبی شەڕێکی قورس روویداو ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە.
حه‌سه‌ن بارام، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی به میدیایه‌كی نزیك له حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند" ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2017، له‌ناو قه‌زای خورماتوو، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به به‌ره‌ی توركمانی ڕوویداوه".
به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی دەشڵێت " هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین و له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ش، چه‌ندین كورژاوو بریندار له‌نێوان هه‌ردوولا كه‌وتۆته‌وه".
ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " به‌ره‌ی توركمانی حزبێكی نه‌ته‌وه‌ییه، عه‌سائیب ئه‌هل حه‌قیش گروپێكی شیعه‌یه‌و ناكۆكی زۆریش له‌نێوان توركمانه سوننه‌و شیعه‌كان له خورماتوو هه‌یه، هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشیان هه‌ر بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه توركمانه سوننه‌كان جۆرێك له‌په‌راوێزخستنیان پێوه‌دیاره له‌لایه‌ن توركمانه شیعه‌كانه‌وه".
رۆژی ١٦ تشرینی دووەم خورماتوو و ناوچە جێناکۆکەکان کەوتنە دەست حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەو هێزە کوردیەکانی لێدەرکرا.