مەلا بەختیار داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە "خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر" بکرێت

مەلا بەختیار بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە مانشێتێکی رۆژنامەیەکی پارتی بکرێت باسی "خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر" دەکات و دەڵێت " رۆژانە یەك ملیۆن دۆلار دەدزرێ‌!".

مەلا بەختیار لە نووسێنێکدا دەڵێت " رۆژانە یەك ملیۆن دۆلار دەدزرێ‌!"، دەڵێت "باس" لەلاپەڕە (3)دا، راپۆرتێكی بەمانشێتی (رۆژانە یەك ملیۆن دۆلار بۆ گروپی خیانەتەكەی 16/ی ئۆكتۆبەری ناو یەكێتی دەڕوات) بڵاوكردۆتەوە".

ناوبراو دەڵێت " دوای كەتنی (16/ی ئۆكتۆبەر) داوای لێكۆڵینەوەو سزادانی تاوانبارانم كردووە. لەسەر ئەم هەواڵەش دەڵێم: با پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری لێكۆڵینەوە لەسەر روداوەكە بدات. كە ساغبوەوە، دادگا توندترین سزا بسەپێنێ‌. دەشپرسم: ئەی دزو دزییەكانی پێشترو، ئەو دزییانەی لە گەلێ بواری دیكەدا دەكرێن، چییانلێكراوە؟ كوردستان، بانێك‌و دوو رەشەبای دزی نییە. دڵنیام، هەتا دزەكان رسوا نەكرێن، جارێكی تر متمانەی رای گشتی بۆ یەكێتی‌و پارتی‌و هەر لایەكی تریش ناگەڕێتەوە. هەندێك حزب‌و سەدان سەركردەو فەرماندەو فەرمانبەر، لەسەردەمی بەرەی كوردستانیەوە تەرەكیون. بەلافلێدان بۆی دەرناچن؟!".



PM:08:43:14/11/2017