عەرەبەکانی ناحیەی جەلەولا داوا دەکەن بەڕێوەبەری ناحیەکە کە لەسەر پشکی یەکێتی یە بگۆڕدرێت.
خه‌لیل خوداداد، لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، به SNNی ڕاگه‌یاند:" بڕیاره سبه‌ینێ 15ی تشرینی دووه‌می 2017، پارێزگاری دیاله سه‌ردانی شاری خانه‌قین بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ناوچه‌كه كۆببێته‌وه.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەشڵێت "مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی پارێزگاری دیاله، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی مانه‌وه یاخود لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولایه له پۆسته‌كه‌ی، كه له‌سەر پشكی یه‌كێتییه‌و له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه داوای ده‌ركردنی ده‌كرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاریش له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گای حزبه كوردییه‌كان بۆ جه‌له‌ولا ده‌درێت.