وا بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەو لیوا کوردانەی سەر بەسەرۆکایەتی کۆماری عێراقن بۆ ئارامکردنەوەی بارودۆخی شارەکە بەپێی رێککەوتنێک بچنە نێو ئەو شارەوە، بەڵام ئەو پلانە شکستی هێنا.
ئەركان حەسەن ، سەرۆكی شارەوانی خورماتوو بە "وشە"ی راگەیاند ، بڕیار بوو دوێنێ دووشەممە لیوایەكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، بۆ پاراستنی شارۆكەی خورماتوو و رێگریکردن لە تاڵان و سووتاندنی ماڵە كوردەكان بگەنە خورماتوو، بەڵام ئەمڕۆ پاش رۆژێك لەچاوەڕوانی بەرپرسانی تەناهی و پۆلیسی شارۆكەی خورماتوو، لە لایەن پارێزگای سەلاحەدین ئاگادار کراونەتەوە كە هاتنی ئەو هێزە شكستی هێناوە.
لە لایەکی رەوە، نیازی ئۆغلۆ پەرلەمانتارێكی توركمان لەپەرلەمانی عێراق لەژێر فشاری توركمانە شیعەكان و چەكدارانی عەسائبی ئەهلی حەق شكستی بەو هەوڵە هێناوە.
لە ١٦ تشرینی یەکەمەوە کە کەرکوک و خورماتوو ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن سووپاو حەشدەوە کۆنترۆڵکرا، بەدەیان ماڵی کورد دەتەقێنرێنەوەو تاڵان دەکرێن و دەسووتێنرێن و زۆرینەی کوردەکانی ئەو شارە ئاوارەبوون.