ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، جه‌لال جه‌وهه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت " به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوی چوار ساڵی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تێكی بێ ئیراده بوه و له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا شكستی هێناوه، بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیوایه ده‌بێت ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حكومه‌تێكی كاتی دروستبكرێت".
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ تۆڕی میدیای گۆڕان، جه‌لال جه‌وهه‌ر رونیكرده‌وه " پێویسته حكومه‌تێكی ئینتقالی دروست بكرێت و چه‌ند ئه‌ركێك جێبه‌جێ بكات وه‌ك، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له كوردستان و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنی شاندێكی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و بودجه و كه‌رتی نه‌وت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكیدیكرده‌وه كه به‌لای بزوتنه‌وه‌كه‌وه، خاڵی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی كاتی ده‌بێ به‌رنامه‌ی هه‌بێ بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.