فەرمانبەرە كوردەكانی كەركوك ئاگادار دەكرێنەوە

لەنوسراوێكی پارێزگاری كەركوكدا هۆشداری دراوەتە فەرمانبەرە كوردەكانی ئەوشارە كە بەهۆی هاتنی هێزە عێراقییەكان شارەكەیان بەجێهێشتووە بگەڕێنەوە سەركارەكانیان.

لەمبارەیەوە راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوک (بەوەکالەت) لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکانی کەرکوکی کردووە، داوای دەکات ئەو فەرمانبەرانەی ئاوارە بوون بەزوترین کات بگەڕێنەوە بۆ دەوامکردن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو فەرمانبەرانەی 16ی مانگی رابردوو لەدوای هاتنەژورەوەی هێزە سەربازییەکانی عێراق بۆ کەرکوک شارەکەیان بەرەو شارەکانی دیکەی کوردستان بەجێهێشت.
 
هەر لەو نوسراوەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو فەرمانبەرانە بەمەرجی دابینکردنی کەفیل دەگەڕێندرینەوە بۆ سەر کارەکانیان و موچەکانیان وەردەگرن.



AM:07:01:15/11/2017