ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
په‌رله‌مانی كوردستان كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئەمرۆ چوارشەممە بڵاوكرده‌وه، كه به‌پێی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بڕیاره تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق و چه‌ند خاڵێكی دیكه بكرێت.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، جگه له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له پڕۆژه بودجه‌ی 2018ی عێراق، چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به بارودۆخی هه‌رێم تاوتوێده‌كرێت.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، پێویستته هه‌فته‌ی دووجار په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی یاسایی خۆی ئه‌نجامبدات، به‌ڵام دوای كاركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كار به‌و بڕگه‌یه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان نه‌كراوه.
AM:07:02:15/11/2017