بە وتەی به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ر له‌سنووری قه‌زای خورماتوو لەو ناوچانەی
داعشی لێیە سوڕاونەتەوە.
مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بە میدیاکانی حیزبەکەی ڕاگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ر له‌سنوری گوندی په‌لكانه، كه 20 كیلۆمه‌تر له‌خورماتوو دووره بینراون، پێشتریش چه‌كداری داعش له‌و گونده بوونیان هه‌بووه.
ماڵپەری تۆڕی هەواڵی سلێمانی بڵاویکردەوە کە له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ره‌وه
400-500 چه‌كدار له‌گوندی په‌لكانه‌ی خوارووی خورماتوو خراونه ته‌خواره‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه مه‌لاكه‌ریم شكور ده‌ڵێت: "تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كان چه‌كداریان بۆ ئه‌و سنوره گواستبێته‌وه، به‌ڵام به‌نزمی سوڕاونه‌ته‌وه، چه‌كداری حكومه‌تی عیراقیش ناتوانن بچنه ئه‌و ناوچه‌یه".
له‌باره‌ی ڕێگریكردن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو كه تا ئێستا
قسه له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان نه‌كراوه، به‌ڵام هێزێكی زۆری ده‌وێت تا گه‌مارۆ بدرێن، له‌به‌ئه‌وه‌ی گوندی په‌لكانه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه، به‌پێویستیش نه‌زانراوه هێرشبكرێته سه‌ریان، چونكه ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌سته‌و لاڕێیه".