نرخی دۆلار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ١٥ی تشرینی دووەم نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کەمێک دابەزی.

خاوەنی نووسینگه‌ی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لەبازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٧٠٠ دینارە کە دوێنێ بە ١٢٥ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزار و ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ کە ماوەی چەند رۆژە لە دابەزیندایە، نرخەکانی بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٢ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٠ هەزارو ٣٥٠ دینار.



AM:10:23:15/11/2017