موچەیەكی دیكە دابەش دەكرێت

ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی موچەخۆران دێت و وادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانیش ئاشكرادەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە "سپی میدیا"ی ڕایگەیاند "ئەم هەفتەیە دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی خانەنشینان كۆتایی دێت و هەفتەی داهاتووش موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت".

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد لە سەرەتای مانگی داهاتوودا حكومەتی هەرێم دەست دەكات بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی موچەخۆرانی هەرێم و تا كۆتایی مانگی 12 موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم دابەش دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی دووەم بە دابەشكردنی موچەی مانگی 8ی (وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران) كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دێت.
.




AM:10:52:15/11/2017