وێنەكانی شاجوان عێراقییەكان توڕە دەکات

بەهۆی وێنەیەکی سێڵفییەوە کە تیایدا شاجوانی عێراق و ئیسرائیل بەیەکەوە دەرکەوتوون، هاوڵاتیانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هێرشێکی توندیان کردووەتە سەر شاجوانی وڵاتەکەیان.

لە ئێستادا شاجوانی وڵاتانی جیهان تیایاندا، شاجوانی عێراق لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بەمەبەستی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و لە هەژماری تایبەتی خۆی، سارە عەیدان شاجوانی عێراق وێنەیەکی لەگەڵ هەدار جندلسمان بڵاوکردەوە و نوسی '' سڵاوێک لە شاجوانی عێراق و ئیسرائیلەوە بۆ ئێوە''.

هەمان وێنە لەلایەن شاجوانی ئیسرائیلەوە لە ئینستاگرام بڵاوکرایەوە کە بەهەمان شێوە عێراقییەکان هێرشێکی توندیان کردە سەر شاجوانی عێراق.

بەڵام دواتر سارە عەیدان داوای لێبوردنی لە عێراقییەکان کرد و رایگەیاند کە شاجوانی ئیسرائیل داوای وێنە گرتنی لێکردووە و بەهیچ شێوەیەک مەبەستی لە توڕەکردنی هەوادارانی نەبووە.




PM:12:33:16/11/2017