ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایده‌گه‌یاند" له‌ئێستادا شتێك نه‌ماوه به‌ناوی ده‌سته‌ی كارگێر و مه‌كته‌ب سیاسییه‌وه، ته‌نها كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند "له‌كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی، بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی درا، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێستا نه‌كه‌س كارگێری مه‌كته‌ب سیاسییه و نه‌كه‌س ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه، هه‌روه‌ها كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه‌یه تا مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی نوێ دروست ده‌بێت تا كۆنگره‌ی نوێ".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت "پرۆژه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه كراوه بۆ پێداچوونه‌وه به كێشه‌كانی ناوخۆ، ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌نگاونانه به‌ره‌و خێراتر چوون به‌ره‌و كۆنگره‌ی نوێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان".
ئه‌سه‌سه‌رد جه‌ختیشیكرده‌وه "شتێك نه‌ماوه به‌ناوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان".